ئابووری
کێڵگەیەکی پەلەوەری سوتا و زیانێکی زۆری بەرکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە سنوری رانیە، کێڵگەیەکی پەلەوەری سوتاو زیانێکی زۆر بەر خاوەنەکەی کەوت.
نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی سلێمانی رایگەیاند "ئاگرێكی گەورە لە یەكێك لە كێڵگەكانی پەلەوەر لە رانیە كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی زیاتر لە 630 ملیۆن دینار كەوتووە".
وتیشی "ئاگرەكە زیانەکەی بە 450 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، کە بەر ژێرخانی كێڵگەكە كەوتووە و وێڕای زیانی 180 ملیۆن دیناری تر لە ئەنجامی سووتانی 25 هەزار مریشك".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم رووداوە زیانێكی گەورەیە نەك تەنیا بۆ خاوەن كێڵگەكە، بەڵكو لەسەر ئاستی بازاڕی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان و بە تایبەت سلێمانی بە زیانێكی گەورە دادەنرێت".
ع
بیروڕا



