ئابووری
زێڕ جارێكیتر نرخی پێوانەیی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی زێڕ تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە و شەوی رابردووش پێش داخستنی بازاڕەكان لە ئاستێكی بەرزدا مایەوە.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە3,245 دۆلار كە ئەوەش نرخێكی پێوانەییە و بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.
هۆكاری ئەو بەرزبووەنەوە بەردەوامەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و تووندبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریكا و چین بووە چونكە وای لە وەبەرهێنەر و بازرگانان كرد روو لە كڕینی زێڕ بكەن.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەو ئاستە بەرزە كاریگەری تەواوی لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان درووستكردووە و بەشێكی زۆری گەنجان بەو هۆیەوە خۆیان بەدوور دەگرن لە پرۆسەی هاوسەرگیری.
ئ پ
بیروڕا



