ئابووری

بەهای تمەن بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای تمەن بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

دوای راگەیاندنی دانوستانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە وڵاتی عومان بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەو شارەزایەکی بواری دراویش ئاشکرایدەکات بە رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە بەهای ئەو دراوە زیاتر بەرزدەبێتەوە.

جەبار گۆران، ئەنجومەن و وتەبێژی بازاڕەکانی دراو لە سلیمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی هەر 100 دۆلارێک بەشێوەی حەواڵە بە نۆ ملیۆن و 900 هەزار و بەشێوەی کاشیش بە حەوت ملیۆن و 800 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە و لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە رەنگە تمەن بەرزبوونەوە تۆمار بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک نادرێت تەنها لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەمەریکا و ئێران دروست دەبێت چونکە بەرزبوونەوەی بەهای تمەن پەیوستە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەوە، بەڵام ئەنجامدانی هەر جۆرە دانوستانێک لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە بەرژەوەندی بەهای تمەنە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan