ئابووری

بەشێک لە خانەنشینان چوار مووچەیان پێدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە خانەنشینان چوار مووچەیان پێدەدرێت
مەودا میدیا-

بەرپرسی کۆمەڵەی خانەنشینانی هەولێر ئاشکرایکرد بۆ ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشین مامەڵەكانیان تەواو بووەو لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواردا مووچەیان پێدەدرێت.

سەوسەن رەسوڵ، بەرپرسی کۆمەڵەی خانەنشینانی هەولێر رایگەیاند "ئەو خانەنشینە نوێیانە جگە لە مووچەی مانگی چوار، مووچەی سێ مانگی رابردووشیان پێدەدرێت، واتە چوار مووچە بەسەریەكەوە وەردەگرن".

بەپێی زانیارییەکان، دەبوو ئەم مانگە پێنج هەزار خانەنشین چوار مووچە بەسەریەکەوە وەبگرن بەڵام مامەڵەی هەموو خانەنشینەکان تەواونەکراوە بۆ ئەوەی بتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan