ئابووری
تائێستا نرخی کارەبای پرۆژەی رووناکی دیارینەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تا ئێستا وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم نرخى پێشنیاركراوى بۆ پرۆژه‌ى رووناكى دیارینه‌كردووه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ نرخێك بۆ كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى دیارینه‌كراوه و ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت راست نییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ركات نرخى كاره‌با دیاریكرا، ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌باره‌وه بدرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه باس له گرانى نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى ده‌كرێت و ئه‌و شوێن و گه‌ڕه‌كانه‌ى بۆیان به‌ستراوه به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌ى تواناى به‌كارهێنانیان نییه.
ع
بیروڕا



