ئابووری
پێشبینی ترسناك بۆ ئاراستەی نرخی ئاڵتوون دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی ئاڵتوون تا دێت زیاتر بەرز دەبێتەوە و بۆ ئەم هەفتەیەش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی یەك ئۆنسە لە سەرووی 3,200 دۆلارەوە ماوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخ یەك ئۆنسە ئاڵتوون گەڕایەوە بۆ 3,211 دۆلار ئەوەش لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی ئۆنسەیەك لە 3,230 دۆلاردا مایەوە.
هەرچەندە ئێستا نرخی ئاڵتوون رۆژانە بەرز و نزم دەكات، بەڵام ئاراستەی نرخەكەی زیاتر بەرزبوونە و بەپێی پێشبینی بانكی گۆڵدمان ماكس نرخی یەك ئۆنسە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە 3,700 دۆلار.
ئ پ
بیروڕا



