ئابووری
باران بارینى ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌نم ده‌بوژێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، باران بارینى ئه‌م هه‌فته‌یه، گه‌نمى جوتیاران ده‌بوژێنێته‌وه.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "باران بارینى مانگى نیسان، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى هه‌یه بۆ سه‌ر گه‌نمى جوتیاران".
وتیشى "ئه‌م بارانه‌ى كه له‌م هه‌فته‌یه ده‌بارێت و چه‌ند رۆژى رابردووش كه باران بارین، گه‌شه به گه‌نمى جوتیاران ده‌دات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له چه‌ندین ناوچه باران بارین وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه باران ببارێت، گه‌نمى جوتیاران ده‌بوژێنێته‌وه و گه‌شه‌ش ده‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



