ئابووری

سبه‌ى له‌ قه‌زاى دوكان نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى له‌ قه‌زاى دوكان نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا له‌ سنورى قه‌زاى دوكان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.

كاروان سه‌لیم، هاوڵاتیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا له‌دوكان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان".

وتیشى "خه‌ڵك ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌كاریش كراوه‌، بڕى نه‌وته‌كه‌ 200 لیتره‌ به‌ 60 هه‌زار دینار".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زستانى ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد 200 لیتر به‌ 104 هه‌زار دینار و زۆرینه‌ى خه‌ڵك به‌هۆى گرانى وه‌ریاننه‌گرت.

ع
Qaiwan
Qaiwan