ئابووری
سۆران عومەر: هێشتا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا نەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چوار رادەستی بەغدا نەکات نازانن گرفت بۆ کێشەی مووچە دروست دەبێت یان نا، گرفتەکانیش لە وردبینی لیستەکەدا دەردەکەوێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕێی گەیشتنی لیستی مووچە دەکەن بۆ بەغدا و ئومێد دەکەن لیستەکە هیچ کێشە و کەموکوڕییەکی تێدانەبێت، بۆ ئەوەی بەزووی تەمویلی مووچەی فەرمانبەران بکرێت، چونکە دادگای فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی زامنکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەشبینن بە رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە لایەن بەغداوە لە وادەی خۆیدا، تەنها گرفتێک کە پێشبینی دەکەن بۆ ناردنی مووچە دروست ببێت رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتییە بە گەنجینەی فیدراڵی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، کە لە کۆی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم بەبڕێکی کەم تەنها داهاتی دوو مانگی بەبڕی (48 ملیار و 51 ملیار) بۆ بەغدا ناردووەو ووەزارەتی دارایی عیراقیش ئەو بڕە بە کەم دەزانێت و قبوڵی نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئومێد دەکەن کە ئەمساڵ کە ساڵی کۆتایی دارایی بودجەیە و هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت تا رادەیەک بەرپرسانی بەغدا پێویستیان بە دەنگی کورد هەیە، بتوانن کێشەی مووچەی فەرمانبەران بۆ کۆتا جار چارەسەر بکرێت، دووپاتیکردەوە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و قەیرانەکان بەردەوامیان دەبێت".
ب ح

بیروڕا