ئابووری

راوێژکاری سودانی: مووچە زامنکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکاری سودانی: مووچە زامنکراوە
مەوەدا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/17، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد لە بودجەی ئەمساڵدا مووچەی فەرمانبەران زامنکراوە هەموو مانگێک لەكاتی خۆیدا دەدرێت و نافەوتێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "لە بودجەی 2025دا بەردەوامیی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زامنکراوە و هیچ مووچەیەک نافەوتێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گۆڕانكاریی و دابەزینی نرخی نەوت نابێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پلانی حكومەت بۆ بودجەی 2025 و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan