ئابووری

عیراق هەناردەی نەوت كەمدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هەناردەی نەوت كەمدەكاتەوە


مەودا میدیا-
هەناردەی نەوتی خاوی عیراق، بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەكات و بەو هۆیەشەوە ئەگەری درووستبوونی كێشەی ئابووری و قەیرانی دارایی لە وڵات هەیە.

بەپێی دوایین داتاكانی یەكەی توێژینەوەی وزە كە بنكەكەی لە واشنتنە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی خاوی عیراق 110 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمیكردووە. 

هەر بەپێی ئەو داتایانە، لە چارەكی یەكەمی ساڵی رابردوو تێكڕای هەناردەكردنی نەوتی خاوی عیراق سێ ملیۆن و 810هەزار بەرمیل بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ و هەمان كات رۆژانە سێ ملیۆن و 70 هەزار بەرمیل بووە، واتا 110 هەزار كەمی كردووە.

كەمبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لە چوارچێوەی رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپێك پڵەسدایە كە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووەوە بڕیاریداوە بەو كەمكردنەوەیە، ئەوەش بۆ قەرەبووكردنەوەی زیادەی هەناردەكردن و جێگیركردنی نرخی نەوتە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan