ئابووری

خانه‌نشینبوونی له‌ دایكبووانی یه‌كی ته‌موز دواده‌خرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانه‌نشینبوونی له‌ دایكبووانی یه‌كی ته‌موز دواده‌خرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/19، پەرلەمانتارێکی عیراق بڵاویکردەوە کە ماوەی خزمەتی فەرمانبەری لە دایکبووانی مانگی تەموز لە عیراق درێژدەکرێتەوە بۆ کۆتایی ساڵ، داواش دەکات بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.

بەپێی ماددەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای خانەشینی یەکگرتووی عیراق ژمارە 14ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، ئەو فەرمانبەرانەی کە ساڵانە لەدایک بوونیان 7/1 لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەسراو بەوەزارەت یان پارێزگارە هەڵاوێردن (استپنا‌و) بکات بۆ هەمواری لەدایک بوون لە 12/31.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند "ئه‌و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ لەدایک بوونیان 1ی (ته‌موز/7) له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌ خانه‌نشینبوونیان بكاته‌ 31ی 12، له‌ ئێستادا بڕیاره‌كه‌ لە عیراق جێبەجێ دەکرێت پێویستە هەرێمیش هەمان ماددە لەیاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق جێبەجێ بکات".



ب ح
Qaiwan
Qaiwan