ئابووری
دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/20، وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران کرد و داوا لە یەکە ژمێریاریی وەزارەت و پارێزگاکان دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
وەزارەتی دارایی عغراق قایگەیاند "فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کردووە و داواش لە یەکەکانی ژمێریاریی وەزارەت و پارێزگاکان و دەستە سەربەخۆکان دەکات، نوێنەریان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی مووچە رەوانە بکەن و پابەندی ئەو خشتە مانگانەیە بن کە بۆ ریزبەندی دابەشکردنی مووچەکە دانراوە و هەموو رێکارەکان تەواو بکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێشتا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی رەوانەی بەغدا نەکردووە.
ب ح

بیروڕا