ئابووری

به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى زیاتر دابه‌زى.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ، نرخى 100 دۆلار تا 147 هه‌زار و 250 دینار رۆشت".

وتیشى "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار دابه‌زى بۆ 146 هه‌زار و 600، بە پارەی جۆری 25 هەزاری, دوو هه‌فته‌یه‌ به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژانه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار.

ع

Qaiwan
Qaiwan