ئابووری

بڕیار له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌درا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شاندی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەولێر کۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام بڕیار له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌درا.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی هاوبه‌شى حکومەتی هەرێم و عیراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆبوونەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چاڵاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاووتوێ کر".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە بەرانبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەم روەدا گیرا".

به‌پێى وته‌كانى، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بڕیار له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌دراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ راگیراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan