گەلەری

سبەی كەشوهەوا خۆڵبارین دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی كەشوهەوا خۆڵبارین دەبێت


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، سبەی دووشەممە لە هەولێر و چەند ناوچەكی دیكەی هەرێمی كوردستان كەشوهەوا خۆڵبارین دەبێت.

 هەڤاڵ سدیق، شارەزای كەشناسی لە پەڕەی تایبەتی خۆی رایگەیاند"بەپێی پێشبینییەكانی ئەوان بۆ كەشوهەوا سبەی دووشەممە لە كاتەكانی عەسر بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و كەشێكی ناسەقامگیر و تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسكە و تەرزە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەگرێتەوە".

وتیشی"هەرچەندە بارانبارین بەشێوەی تاوەبارانە و هەڕەمەكییە و بۆیە مەرج نییە لە هەموو شوێنێك باران ببارێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر و و دهۆك و مووسڵ هەیە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بۆ سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە و تا كۆتایی هەفتەش بە تەواوی پلەكانی گەرما لە ناچەكانی هەرێم بەرزدەبنەوە".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan