ئابووری
تەیف سامی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە مووچەی هەرێم دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق کە لەئێستادا لە ئەمەریكا بۆ بەشداریکردن لە چەند دیدار و كۆنفرانسێكی تایبەت بە پرسی دارایی نێودەوڵەتیی، هەڵوێستی خۆی لەسەر پەسەندکردنی لیستی مووچە و رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم ئاشکراکرد.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند "دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دەكەن و دەیخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرکات ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پەسەند کرد ئەوان دەست بە خەرج كردن و رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن".
ب ح

بیروڕا