ئابووری

هۆكارى هه‌رزانبوونى دۆلار ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى هه‌رزانبوونى دۆلار ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى زێڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌زینى به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى زێڕده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

وتیشى "به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى زێڕ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رزانبوونى دۆلار هه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو نرخى دۆلار بۆ 145 هه‌زار دینار دابه‌زی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو به‌هاى ئۆنسه‌یه‌ك له‌ ئاڵتوون بۆ 3499 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌، دواتریش به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى بۆ خانه‌ى 145 هه‌زار دینار دابه‌زى.

ع
Qaiwan
Qaiwan