ئابووری
گۆشتى مریشك به‌ته‌واوی هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌ته‌واویی هه‌رزانبوو، هۆكاره‌كه‌ش به‌هۆى زۆرى مریشكه.
به‌رهه‌م سابیر، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه".
وتیشى "یه‌ك كیلۆ مریشك له خوار دوو هه‌زار دیناره‌وه‌یه و تا 1900 دیناره، ئه‌و هه‌رزانبوونه‌ش به‌هۆى زۆرى مریشكه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رزانبوونى نرخى مریشك زیان له خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌و نرخه له‌زه‌ره‌ردان".
ع
بیروڕا



