ئابووری

دۆلار به‌رانبه‌ر دینار هاڕه‌ى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌رانبه‌ر دینار هاڕه‌ى كرد

مه‌ودا میدیا-

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى ترى تۆماركر.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و 100 دۆلار بۆ 144 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زى".

وتیشى "هۆكارى دابه‌زینه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و ئه‌و ململانێیه‌ى كه‌ له‌نێوان و ئه‌مه‌ریكا و چین و چه‌ند وڵاتێكى تر دروستبووه‌".

به‌هاى سیاسه‌ته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌پاندى گومرگى زیاتر به‌سه‌ر وڵاتان، چه‌ندین وڵات له‌وانه‌ چین بیر له‌ به‌دیلى دۆلار ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش هۆكارى دابه‌زینى به‌هاى دۆلاره‌.

رۆژى پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى دابه‌زینى دۆلار به‌ پله‌ى یه‌كه‌م بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى زێر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ بۆرسه‌ى جیهانی".

كۆتاجار نرخى دۆلار هاته‌ خانه‌ى 144 هه‌زار دینار، دوو ساڵ پێش ئێستابوو، كه‌به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو 100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار دینار دابه‌زى.

ع
Qaiwan
Qaiwan