ئابووری

هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی مووچەدا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی مووچەدا نییە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد لە رابردوودا بەشێکی زۆری گرفتە سیاسییەکان چارەسەرکراون و تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردتسان ئەو لیستانەی مووچە کە رەوانەی بەغدای دەکات راست و دروست بێت و دووربێت لە هەڵە و ناوی زیادکراو یان دووبارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێکی زۆری گرفتە سیاسییەکان چارەسەرکراون و تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەماوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پێویستە حکومەتی عێراق پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دابین بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan