ئابووری

وەزیری کارەبا: پرۆژەی رووناکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کارەبا: پرۆژەی رووناکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە
مەودا میدیا-

وەزیری کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە سەرەتا پرۆژەی رووناکی لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێر جێبەجێ کراوەو تاوەکو ئێستا 104 هەزار هاوبەشی کارەبا لە پرۆژەکە سوودمەندبوون و پڕۆژەکەش تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

کەمال محەممەد،وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند "لە 65%ی هاوبەشانی پرۆژەی رووناکی لە شاری هەولێر کەمتر لە 42 هەزار دینار کرێی مانگانەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەکانی رابردوودا هاوڵاتییان بە پارەی کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانی زیاتر لەو بڕە پارەیەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دەهاتەوە کە ئێستا لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکیدا دەیدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan