ئابووری
ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی چوار (نیسان)ی فەرمانبەران و خانەنشینانی رەوانەی بەغدا کرد، لەئێستادا وردبینیکردن لە لیستەکە بەردەوامە و یەکشەممە یان دووشەممەی داهاتوو تەواو دەبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لەرێی وەزارەتەکەیەوە وەفدی هەرێمی لە کێشە و گرفتەکانی لیستی مووچە ئاگادارکردووەتەوە کە بریتییە لە مانەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە لەمساڵدا خانەنشین بوون وەک فەرمانبەر لە لیستی مووچەی مانگی چوار".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم کە لەئێستادا لە بەغدایە وەڵامی سەرنج و تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عیراق-یان داوەتەوەو دڵنیاییان بە بەغدا داوە کە ناوی ئەو کەسانەی لەمساڵدا خانەنشین بوون لە لسیتەکە دەرهێنراوەو لە فەرمانگەکانی خانەنشینی هەرێم مامەڵەی خانەنشینیان بۆ دەکرێت و ئەوانیش بە لیستی جیاواز رەوانەی بەغدا دەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە کە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەکات.
ب ح

بیروڕا