کوردستانی

زمانى كوردى له‌ دادگاكانى توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


زمانى كوردى له‌ دادگاكانى توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نى قه‌ڵه‌مى نه‌رویج له‌ راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد زۆربەی تۆمەتبارانی کوردی دادگەکانی تورکیا قوربانیی قەدەغەی نایاسایی زمانی کوردین.

ئەنجومەنی قەڵەمی نه‌رویج له‌ڕاپۆرتێکی نوێدا لە ژێر ناوی "پێشێلكردنی مافی زمانی کوردی لە دادگەکانی تورکیا"، باسى له‌ هەلومەرجی بەکارهێنانی ئەو زمانە لەڕەوتی دادوەریدا كردووه‌.

باس له‌وه‌كراوه‌ "تەنیا ژماریه‌کی کەمی تۆمەتبارانی کورد توانیویانە لە دادگەکاندا بە زمانی دایکی ئاخاوتن بکەن، کەچی بەوەشەوە لە هەر پێنج کەس، چوارکەس دان بە هه‌ڵه‌ لە دۆسیەی یاساییان دەکەن.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی توێژینەوەیەک لە سەر 226 رۆژنامەنووس، نووسەر و چالاکی مەدەنی کوردی تورکیا، دەرکەوتووە کە کوردەکان گەورەترین کەمینەی  زمانی تورکیان کە چەندین دەیەیە لە مافی زمانی و شوناسی خۆیان لە فەزای گشتیی و بە تایبەت لەڕەوتی دادگەکانی تورکیادا بێبەشن.

توێژینەوەکە ئاشکرای دەکا کە لەسەدا 99ی تۆمەتباران لە کاتی وەرگیرانی لێدوانەکانیان لای پۆلیس مافی ئاخاوتن بە زمانی کوردییان پێ نەدراوە، لەسەدا 52ـیان ویستوویەتی بە زمانی دایکی خۆی بەرگریی لە تۆمەتەکانی بکات، کە لەسەدا 63ـیان وەڵامی نەرێنی وەرگرتووە، لەسەدا 78 کەسیان لەوباوەڕەن کە وەرگێڕان لێدوانەکانی ئەوانیان بەدروستی وەرنەگێڕاوەتەوە و لەسەدا 68ـیان دەڵین کە دادگا لە بەرانبەر داوکاریی ئەوان بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی، هەڵوێستی نەرێنی و هەندێجاریش بێڕێزانە بووە و زمانی کوردیی بە "زمانێکی نەناسراوە" وەسف کردووە، بە چەشنێک کە لەسەدا 47ـیان لەو باوەڕەن کە قەدەغەی زمانی دایکی، کاریگەریی بەرچاوی لە سەر حوکمی دادگەکەیان بووە.

ع
Qaiwan
Qaiwan