کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی هاوبەشی پارتییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت دەستخۆشی لە رێکارەکانی حکومەت دەکەم لە پرسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەکە دەکەین و یەکێتی هاوبەشی پارتییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەستخۆشی لە رێکارەکانی حکومەت دەکەم لە پرسی کۆرۆنا کە لەپێناو هاوڵاتییان بوو".

لەبارەی بۆردوومانی زینی وەرتێ و کێشەکانی ئەم دوایە وتی ئاماژەی بەوەشکرد "بەرەو چارەسەر دەچین و کێشەیەکی ئەوندە گەورە نین. ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە، دەبێت یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین، هەروەها ئەو هێزەی چووەتە زینێ وەرتێ کاتییە و ئەو کاتەی ئەرکیان تەواو بوو دەگەڕێنەوە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەکە دەکەین و یەکێتی هاوبەشی پارتییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان"..
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە "هەرێمی کوردستان پشتگیری لە مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات".
راشگەیاند "دابەزینی نرخی نەوت و ئەو دۆخەی ئێستا، بە دڵنیایی کاردەکەنە سەر هەرێمی کوردستان. ئێمە خەریکی ناردنی نامەیەکین بۆ پەرلەمان و حکومەتی عیراق، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی دۆخی ئێستا تووشی زیان بوون".