ئابووری

ئەپیکور مەرجی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەپیکور مەرجی هەیە
مەودا میدیا-

کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان کە ناسراون بە (ئەپیکور) لە پالتفۆڕمی ئێکس سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەپیکور رایگەیاند "ماوەی چەند مانگێکە لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیاى سۆمۆوە رێککەوتوون و دەبێت کۆمپانیاکان شایستەى داراییەکانیان بەشێوەى نەختینە لەگەڵ گەیشتنى نەوتەکە بە بەندەرى جەیهانى تورکیا وەربگرن".

کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان(ئەپیکور) لە هەشت کۆمپانیای  بوارى نەوت پێکهاتوون و 60%ی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن، دوای بڕیاری راگرتنى هەناردەی نەوت لە 2023/3/25وە تاوەکو ئێستا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم بەرهەمدەهێنن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan