ئابووری
تەواوی نەوت رادەستی سۆمۆ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دەنگی بەرزی خەڵک رۆڵی گەورەی هەبوو بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ و چارەسەری مووچە، هیوادارن تاکتیکی کاتی نەبێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هەرێم بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ داوای 66 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات و بەغداش 47 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بۆ ناوخۆی هەرێم دیاریکردووەو ئەکرێت ئەمڕۆ رێککەوتن ئەنجام بدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت 16دۆلار دەدرێتە کۆمپانیاکان و شاندی هەرێم بە بەرپرسانی بەغدایان راگەیاندووە خۆیان بەنزین و نەوتی سپی بۆ ناوخۆ دابین دەکەن".
ب ح

بیروڕا