ئابووری

قەرزێکی 30 ملیۆن دیناری بۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزێکی 30 ملیۆن دیناری بۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/7/7، بانکی رەشید ئاشکرایکرد قەرز بەو هاوڵاتییانە دەدات کە دەیانەوێت سیستمی سۆلار دابنێن لە ماڵەکانیان.

بانکی رەشید رایگەیاند "قەرزێکی 30 ملیۆن دینارییان بۆ هاوڵاتییان دابینکردووە تاوەکو پاڵپشتیی پڕۆژەکانی وزەی پاک بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەرزەکە بە رێژەی سوودی 3% و بەپێی میکانیزمێکی ئاسان دەدرێت تاوەکو زۆرترین کەس لێی سوودمەند بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan