ئابووری
له‌سه‌ر هه‌رزانكردنى نرخى خۆراك روونكردنه‌وه ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، چاودێرى بازاڕ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نرخى دۆلار به‌و شێوه‌یه مایه‌وه شت هه‌رزان ده‌بێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ی مانگێك زیاتره نرخى دۆلار دابه‌زیووه، به‌ڵام هۆكارى ههرزانهبوونى خۆراك ئه‌وه‌یه بازرگانه‌كان له كاتى گرانى دۆلار كه‌لوپه‌ل و خۆراكیان هاورده‌كردووه".
وتیشى "ناكرێت هه‌ر دۆلار دابه‌زى، نرخى خۆراكیش هه‌رزان بێت، ئێمه چاودێرى بازاڕ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دۆلار به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه نرخ هه‌رزان ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ندێك له خۆراك و كه‌لوپه‌ل هه‌یه نرخه‌كه‌ى دابه‌زیووه، به‌ڵام پێویستمان به دابه‌زینى زیاتره بۆ ئه‌وه‌ى نرخ زیاتر هه‌رزانبێت".
ع
بیروڕا



