ئابووری
سۆران عومەر: تەیف سامی ناردنی مووچەی رەتکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد محەمەد شیاع سودانی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا داوای لە تەیف سامی وەزیری دارایی كردووە كە مووچەیەک بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام تەیف سامی رەتیکردووەتەوە هەنگاوێکی لەوشێوەیە بنێت و رایگەیاندووە سبەینێ دادگایی دەكرێت و كەس بەرگری لێناكات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی لە كۆبوونەوەكەدا ئاشکرایکردووە کە هەر كات كاری لیژنەكە تەواوبێت و پێشنیازەكان ئامادەبكرێن راستەوخۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەرج و داواکارییەکانی بەغدا لە هەرێمی كوردستان سەرجەمیان لە چوارچێوەی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراقدایە".
ب ح

بیروڕا