عیراقی
له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باسى مووچهنهكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى عیراق كۆتایی هاتووه و باس له پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌كراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌كاتێكدا باس ده‌كرا كه كۆتایی به كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بهێنێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كان باسى مووچه نه‌كراوه.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى راپۆرته‌كه‌ى لیژنه وهزاریهكهى حكومه‌تى عیراق، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش بڕیارێك له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات.
له لایه‌كى تریشه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵیی بۆ بڕیارى وه‌لائیی بۆ كۆتایی ئه‌م مانگه دواخراوه و چاودێرانیش پێیان به‌غدا له‌م كاته‌دا بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نادات.
ع
بیروڕا



