عیراقی
نووسینگەی سودانی دەقی رێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە رێككه‌وتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان دەقی رێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی دەکات بۆ هه‌وڵه گه‌وره‌كانیان كه كارئاسانی بۆ رێككه‌وتنه‌كه كردووە".
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران:
یه‌كه‌م- دۆسیه‌ی نه‌وت:
1- حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ ده‌ستده‌كات به گه‌یاندنی سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ڕێكخراوی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی (سۆمۆ) به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن. وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵیش پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی پێشینه‌یه‌ك به حكومه‌تی هه‌رێم به بڕی 16 دۆلار (به شێوه‌ی ماددی یان كاش) بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه به‌پێی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه وه‌ریگرتوه، به مه‌رجێك بڕی وه‌رگیراو كه‌متر نه‌بێت له 230 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها هه‌ر زیادبونێكی به‌رهه‌مهێنان له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێوانه و قه‌باره‌دانانه‌وه بۆی زیاد ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی هه‌نارده‌كردن به هه‌ر هۆكارێك، ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و بڕه ده‌گه‌یه‌نرێته وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی.
2-بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ناوخۆیی له هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به پێدانی تێچوی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه بۆ ئه‌و بڕه، هه‌روه‌ها داهاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بگوازرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی فیدراڵی دوای لێبڕینی تێچوی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و پاڵاوتنی نه‌وت، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌رێم پێویستی به زیاتر هه‌بێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی به‌پێی یاسا، بڕی زیاتر بۆ هه‌رێم دابینده‌كات، كه له به‌رهه‌می پاڵاوتنی 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕۆژێكدا زیاتر نه‌بێت، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم، پێویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن به مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنیان، به مه‌رجێك له ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا راپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی بكه‌ن بۆ بڕیاردان.
دوه‌م- دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتی:
1- حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (120) ملیار دینار وه‌ك پاره‌ی سه‌ره‌تایی خه‌مڵێنراو بۆ پشكی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت له داهاته نا نه‌وتییه‌كان بۆ مانگی (ئایار/5) ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی دوای ته‌واوكردنی وردبینیه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
2- تیمێكی كاركردن له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی و ده‌سته‌ی چاودێری دارایی فیدراڵی پێكده‌هێنرێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌سته‌ی چاودێری دارایی له هه‌رێم، به مه‌به‌ستی پۆلێن‌كردن و وردبینیكردنی داهاته نا نه‌وتییه‌كان و دیاریكردنی پشكی حكومه‌تی فیدڕاڵی، له مانگی (ئایار/5)ی 2025ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌های ڕێژه‌ی داهاتی نا نه‌وتی به‌پێی ئه‌و باڵانسانه‌ی له هه‌رێمدا ئاماژه‌ی پێكراوه ڕاپۆرته هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌سته‌ی چاودێری دارایی فیدراڵی و ده‌سته‌ی چاودێری له هه‌رێم، له كاتی چونه بواری جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی، تیمه‌كه له ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا ڕاپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی ده‌كات بۆ بڕیاردان.
3- لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێنرێت بۆ ته‌واوكردنی ته‌وتینی موچه له هه‌رێم به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، به‌مه‌رجێك ئه‌ركی خۆی ته‌واو بكات له‌ماوه‌ی سێ مانگ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها بودجه له كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشتر ئاماژه‌ی پێكراوه ته‌نها بۆ ته‌وتینی موچه‌ی ده‌بێت.
4- تیمێك له وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی و ده‌سته‌ی چاودێری دارایی فیدڕاڵی پێكده‌هێنرێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌سته‌ی چاودێری دارایی له هه‌رێم، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی بڕی پشكی هه‌رێم كه له خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كان زیاتره و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023-2024-2025)، به مه‌رجێك ڕاپۆرته‌كه‌ی له ماوه‌ی زۆرترین ئاستدا پێشكه‌ش بكرێت ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی.
5- وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستده‌كات به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی (ئایار/5) وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی.
ب ح

بیروڕا