عیراقی

ته‌یف سامى مه‌ترسیی سه‌ر بودجه‌ى ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌یف سامى مه‌ترسیی سه‌ر بودجه‌ى ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی عیراق مه‌ترسیی سه‌ر پرۆژه‌ یاساى ساڵى 2026ى ئاشكراكرد و ده‌ڵێت قه‌رزێكى زۆرمان له‌سه‌ره‌.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتى "بەرزو نزمی نرخی نەوت و قەرزە كەڵەكەبووەكان و یەكلانەبوونەوەی ناكۆكییەكان لەگەڵ هەرێم كۆسپ بۆ تەمویلكردنی بودجەی فیدراڵ دروستدەكات".

وتیشى "ئامادەكردنی خشتەی بودجە هیچ سودێكی نابێت ئەگەر هەرێم بەردەوام بێت لە رادەستنەكردنی پابەندییە داراییەكانی سەرشانی".

هه‌فته‌ى رابردوو هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن، هه‌رێم مانگانه‌ 120 ملیار دینار و 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ بداته‌ به‌غدا، له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ بنێرێت، به‌ڵام جارێكى تر گرفت بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ دروستبووه‌ و به‌غدا ده‌ڵێت، هه‌رێم هۆكاره‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan