ئابووری

سبەینێ تیمی تەکنیکی هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ تیمی تەکنیکی هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ تیمی تەکنیکی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "حکومەتی هەرێم سەرجەم داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووەو داوا لە بەغدا دەکات مووچەی مانگی پێنج رەوانە بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنان لە 288 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ کەمتر لە 80 هەزار بەرمیل کەمیکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan