ئابووری
ئاردى به‌شه‌خۆراك زیاتر هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزانبووه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ئاردێكى زۆر دابه‌شده‌كرێت و گه‌نمێكى زۆریش له سایلۆكان هه‌یه ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌رزانبوونه‌كه‌یه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مانگانه ده‌یان هه‌زار ته‌ن ئارد له به‌شه‌خۆراك دابه‌شده‌كرێت و ئاردێكى زۆر ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه كه زۆر له خواست زیاتره".
وتیشى "به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك ئه‌و ئاردى به‌شه‌خۆراكه به‌كارناهێنێت و ده‌یفرۆشێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات خستنه‌ڕوو زۆر زیاتر بێت له‌خواست و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخ هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا وه‌رزى هاوینه و گه‌نم دروێنه‌كراوه و له سایلۆكان وه‌رگیراوه، كاتێك گه‌نم زۆربێت و ئارد له به‌شه‌خۆراك دابه‌شبكرێت، نرخ هه‌رزان ده‌بێت".
محه‌مه‌د جه‌میل، بریكارى ئارد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌ك فه‌رده ئاردى به‌شه‌خۆراك به 13 هه‌زار دینار له هاوڵاتییان وه‌رده‌گرین و ده‌یفرۆشینه‌وه به 16 هه‌زار دینار".
ع
بیروڕا



