ئابووری

ئەمڕۆ بەغدا پارە بۆ هەرێم نانێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەغدا پارە بۆ هەرێم نانێرێت


مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا پارەی مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکات.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لە لایەن بەغداوە بڕیاردراوە مووچەی مانگی پێنج رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت".

وتیشی "بانكه‌ حكومییه‌كان و بانكی‌ ناوه‌ندیی عیراق ده‌وامیان فه‌رمییه‌ و تا سه‌عات 2ە، بۆیە ئەمڕۆ پارە رەوانە ناکرێت و رۆژی چوارشەممە بەیانییەکەی پارە دەنێرێت".

 ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا کرد.

ع
Qaiwan
Qaiwan