عیراقی

گەڕاندنەوەی عیراقییەکان لە کەمپی هۆل بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەڕاندنەوەی عیراقییەکان لە کەمپی هۆل بەردەوامە
مەودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاشکرایکرد گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کەمپی هۆل بەردەوامە و دوای دڵنیابوونەوە لە دۆسێیەکانیان تەواوی عیراقییەکان دەگەڕیننەوە.

کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا 15 هەزار هاوڵاتییان لە کەمپی هۆل بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە و 10 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نزیکەی 18 هەزار کەس لە کەمپی هۆڵ ماونەتەوە و دوای لێکۆڵینەوەی ئەمنی لە دۆسێیەکانیان ئەوانیش دەگەڕێندرێنەوە".

کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان و لەلایەن ئاسایش و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێودەبرێت و زۆربەی ئەو کەسانەی لە کەمپەکەدا دەژین ژن و منداڵانی داعشن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan