عیراقی
سەرۆکایەتی کۆمار دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق ئاشکرایکرد یەکێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی ناڕاستی سەبارەت بە کتێبی بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی" بڵاوکردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق ریگەیاند "تێچووی چاپکردن لەچوارچێوەی ئەو تێچووە پەسەندکراوانەی کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار- بەشی گشتی کاروباری رۆشنبیرییەوە دەرچووە، کە کتێبەکەی چاپکردووە، بە بڕی 39،375 هەزار دیناری تێچووە، کە بە پسووڵەی فەرمی بە بەڵگە کراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو پرۆپاگەندە و ناوزڕاندن و ساختەکارییانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن بەشێک لە میدیای کوردی سەر بە سیاسییە شکستخواردووەکانەوە دەکرێت، بە ئامانجی چەواشەکردنی بیروڕای گشتیی و پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان و بەکارهێنانی سەرچاوەکان بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو زانیاریانەی کە بڵاودەکرێنەوە پابەندبوونیان بە رێکار و پرەنسیپی میدیای پیشەیی نییە، چونکە لەسەر بنەمای متمانەپێکردن لە گەیاندنی ڕاستییەکاندا نییە و سەرۆکایەتی کۆمار پابەندبوونی خۆی بە مافی یاسایی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی ئەو لایەنانەی کە مەرامی تێکدانی شکۆمەندی دەوڵەت و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە فەرمییەکان".
ب ح

بیروڕا