عیراقی
كۆمپانیای سۆمۆ لە بارەی نەوتەوە هۆشداری بەپەلە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پەیامێكدا كە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی كردووە، كۆمپانیای سۆمۆ هۆشداری بەپەلە دەدات لە جموجوڵی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان.
كۆمپانیای سۆمۆ لە پەیامەكەیدا كە رایگەیاندووە" كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەو ناوچانەدان كە بە مەترسی زۆر پۆلێنكراون ئەمەش گومانی زۆری درووستكردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"چاودێری جوڵەی تانكەرەكانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی عیراقیان كردوە لە گەروی بابولمەندەب و دەریای عەرەبی، كە سیستەمی بەدواداچونیان دەكوژاندەوە و زانیارییەكانی شوێن و ئاڕاستەیان دەشاردەوە، كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەشداریكردن لە چالاكییە نایاساییەكان".
كۆمپانیاكە هۆشداریداوە لەو مەترسییەی ئەم چالاكییانە لەسەر ناوبانگی نەوتی عیراق دروستیدەكات و هۆشداریشیدا لە بەكارهێنانی نەوتی عیراق لە رێكەوتنە ناشەفافەكاندا كە لە رێگەی كەناڵە فەرمییەكانەوە بەرەوپێش ناچێت، ئەمەش وڵات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.

ئ پ
بیروڕا



