عیراقی
له 14 ساڵدا عیراق له %50 رێژهى ههژاریی دابهزیووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری پلاندانانی عیراق رایگهیاند، له ماوهى 14 ساڵى رابردوو له عیراق رێژهى ههژاریى له %50 كهمیكردووه.
محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند "لە ساڵی 2011ەوە تائێستا رێژەی هەژاریی لە عیراق %50 کەمیکردووە، ههروهها رێژەی هەژاریی لە ساڵی 2018 تا 2024 بۆ %10.8 دابەزیوە".
باسى لهوهشكرد "لەگەڵ چەند لایەنێک کارمان کردووە بۆ تەواوکردنی راپۆرتی رێبەری هەژاریی فرەڕەهەند، ئەم راپۆرتە بەشدار دەبێت لە دەستنیشانکردنی پێداویستییە سەرەكییەكان و باشترکردنی بارودۆخی هاوڵاتییان لە پارێزگاکان".
ههروهها "لە داهاتوودا رێبەری هەژاریی فرەڕەهەندی ژنان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی پێشکەوتنێکی جەوهەری بۆ ژنانی عیراق لە سەرجەم بوارەکاندا بهێنێتە ئاراوە، عێراق یەکەم وڵاتەکانی جیهانە رێبەری منداڵانی ئەنجامداوە".
ع
بیروڕا



