ئابووری
له سلێمانى یه‌ك ته‌نكه‌رى ئاو گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه و زۆرى خواست له‌سه‌ر ئاوى ته‌نكه‌ر، نرخه‌كه‌ى به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
كاروان سه‌میر، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هێنده خواست له‌سه‌ر ئاو دروستبووه، به چه‌ند رۆژێك جارێك سه‌ره‌ت به‌رناكه‌وێت و ته‌له‌فۆن بۆ هه‌ر خاوه‌ن ته‌نكه‌رێك ده‌كه‌ین ده‌بێت سه‌ره بنوسى بۆ چه‌ند رۆژێك".
وتیشى "نرخى یه‌ك ته‌نكه‌ر ئاو به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى بۆ 50 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه".
رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد "كێشه له كه‌مى ئاوى دوكان نییه و ئاوێكى زۆر هه‌یه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مى له دابه‌شكردن و ئیداره‌دانى ئاو هه‌یه".
پێشتریش ره‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌و ئاوه‌ى له به‌نداوى دوكان هه‌یه به‌شی سێ ساڵى وڵاتێكى وه‌ك ئوردن ده‌كات".
ع
بیروڕا



