عیراقی

مژدە بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدە بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق مژدە بە دەرچووانی بەشی پزیشکی پەرەستاری زانکۆی سلێمانی دەدات ئەوانەی کارتی زانیارییان سنووری ناوچە جێناکۆکەکانی ماددەی ( 140 )ە کە لە چەند رۆژی رابردوو لینکی دامەزراندنیان بۆ كارانەكراوە.

سروە محەمەد رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی تەندروستی عیراق و ئەنجومەنی راژەی کردووە و کێشەی ئەو دەرچووانەی لەگەڵ مەحی مورتەزا قەزوینی تاوتوێکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ ئەو لینکە کاراکرا بۆ ئەو دەرچووانەی لە بەشی پەرستاریی زانکۆی سلێمانین و کارتی زانیارییان سنووری ماددەی (140)ە، بەمەبەستی ناوتۆمارکردن بۆ دامەزراندنیان لە بەشە پزیشکییەکان لەسەر حکومەتی عیراق ده توانن دابمەزرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردن و دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆ لێکتێگەیشتنی باشیان هەبووە لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی عیراق و کاری تەواو لەسەر کەیسەکانیان كراوه و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا سێ یەکەمەکان دابمەزرێن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan