ئابووری
هەرێم چۆن بتوانێت 80 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم، بەغدای ئاگادارکردووەتەوە کە لەئێستادا بەرهەمهێنانی رۆژانەی 130 هەزار بەرمیل نەوتە و ئامادەیە 80 هەزاری رادەستی سۆمۆ بکات.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێم لە مانگی شەش ئەمساڵ ئاشکرایکرد کە توانای بەرهەمەهێنانی 282 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە و بە نووسراو حکومەتی عیراقی ئاگادارکردەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەو 282 هەزارە، نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە ئەپیکۆر بەرهەمی دەهێنێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنییە نەوت رادەست بکات تاوەکو داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت و گەرەنتی وەرنەگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەی هەرێم چۆن 80 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات"؟
1-کێڵگەی خورمەڵە رۆژانە 90 هەزار بەرمیل بەرهەمی هەبووە، دوای هێرشە درۆنییەکانیش نەوەستاوە،و بە تەنها خۆی توانای هەیە بیکاتە 130 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
2-کێڵگەی هەولێر رۆژانە نۆ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
3-کێڵگەی سەرقەڵا کە بەرهەمی رۆژانەی هەشت هەزار بەرمیلە 60%ی نزیکەی 5 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە لە دەرەوەی ئەپیکۆرە.
4-کێڵگەی بجیل لە هەریر لە مانگی پێنجی ساڵی 2025وە رۆژانە چوار هەزار بەرمیل نەوت.
وتیشی "کەواتە لە دەرەوەی ئەپیکۆر، حکومەتی هەرێم توانای 108 هەزاری هەبووە، ئەتوانێت بیگەیەنێت بە 150هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەبێ گرفتی کۆمپانیاکان".
ب ح

بیروڕا