ئابووری
رێباز حەملان: هەرێم ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی ئاشکرایکرد لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن هەندێک لایەن راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباریی دارایی رایگەیاند "رێککەوتنی هەرێم وبەغدا بۆ دوو مانگ بووە، بەڵام بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لیژنە هاوبەشەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا کارەکانیان دەستپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامداوەو سبەینێش لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆدەبنەوەو بەپێی راسپاردەی لیژنەکان لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیار لە مووچەی مانگی شەش دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم لەسەر مووچەیە و 120 ملیارەکە ئامادەیە و ئەگەر بەغدا گەرەنتی ناردنی مووچە بکات، ئەوا وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی یەکشەممە 120 ملیارەکە رەوانەی بەغدا دەکات".
وتیشی "بەپێی دەستوور هەرێم دەتوانێت تەنها 50%ی داهاتە فیدراڵییەکان بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە، بەڵام داهاتەکانی ئاو و کارەبا و شارەوانی فیدراڵی نین تاوەکو بیگەڕێننەوە بۆ بەغدا و حکومەتی هەرێم مانگانە 30 ملیار دیناری پێویستە بۆ وەبەرهێنان".
ب ح

بیروڕا