عیراقی

پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عیراق سەبارەت دەستگیركردنی ژمارەیەك چەکداری داعش لە پارێزگاکانی عیراق پەیامێکی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازیی عیراق رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکان ئۆپراسیۆنێکیان  بەرفراوانیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و میسان دەستپێکردووە لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی داعش دەستگیرکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەو کەسانەی دەسگیرکراون بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون و هەر ئەمڕۆ رادەستی دەزگا یاسایی و ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan