عیراقی

شەش هاوپەیمانێتی عیراقی لەلایەن كۆمسیۆنەوە هەڵوەشێنرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش هاوپەیمانێتی عیراقی لەلایەن كۆمسیۆنەوە هەڵوەشێنرانەوە


مەودا میدیا-
بە بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، شەش هاوپەیمانێتی حزبە عیراقییەكان كە پێشتر تۆمار كرابوون، هەڵوەشێنرایەوە.

ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند"ئەو شەش هاوپەیمانێتییەی كە هەڵوەشێنراونەتەوە لە 12 حزب پێكهاتبوون و هەڵوەشانەوەی هەریەكێكیشیان بەهۆی كشانەوەی یەكێك لە حزبەكانەوە بووە، چونكە هەریەكێك لە هاوپەیمانێتییەكان لە دوو حزب پێكهاتبوون". 

هاوپەیمانییە هەڵوەشێنراوەكانیش ئەمانەن:
 
هاوپەیمانی فەیلیی عیراقی، دوای كشانەوەی حیزبی كۆنگرەی نیشتمانیی گشتیی كوردانی فەیلی
هاوپەیمانیی ریماح، دوای كشانەوەی حیزبی تەجەموعی فاو-زاخۆ
هاوپەیمانیی شایستەكانی دیالە، دوای كشانەوەی رەوتی حیكمەی نیشتمانی
هاوپەیمانیی شانازیی بەسرە، دوای كشانەوەی كۆمەڵەی بنیات و چاكسازی
هاوپەیمانیی زەمیری عیراقی، دوای كشانەوەی رەوتی ئیبراری نیشتمانی
هاوپەیمانی شارەكەم، دوای كشانەوەی حیزبی كاری ئیسلامیی عیراقی 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan