ئابووری

سۆمۆ ئامادەیە و هەرێمیش نەوت نانێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆمۆ ئامادەیە و هەرێمیش نەوت نانێرێت


مەودا میدیا-
كۆمپانیای سۆمۆ هەموو ئامادەكارییەكی بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم تەواو كردووە و تەنانەت گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا كڕیارەكانیش واژۆ كردووە، كە بڕیارە نەوتی هەرێمی كوردستان بكڕن، بەڵام هێشتا هەرێم دەستی بە ناردنی نەوت نەكردووە. 
 
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە"هەركاتێك كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە هەرێم دەست بە رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بكەن ئێمە ئامادەین بۆ وەرگرتنی". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"كۆمپانیاكەیان تەنانەت گرێبەستی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەش كردووە كە دەیانەوێت نەوتی هەرێمی كوردستانی پێبفرۆشن". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە سێ‌ رۆژ پێش ئێستا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند"ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و لە دەستپێكیشدا رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت وەردەگرین، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادەنییە نەوت رادەست بكات و هەرجارێك بیانوویەكی هەیە".
 ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan