عیراقی
كەمئاوی كارەساتی مرۆیی لە عیراق درووست دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وشكەساڵی لە عیراق تەنها بە وشكبوونی ئاوی رووبارەكان نەوەستاوە و گەیشتووەتە ناو ماڵی هاوڵاتییان و ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوام بێت ئەوا كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە.
ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری عیراق رایگەیاندووە"پێشتر پشكی ئاوی عیراق كە بۆ رووبارەكانی دیجلە و فورات بەردەدرایەوە 530 تا 600 مەتر سێجا بوو، بەڵام ئێستا كەمترە لە 190 مەتر سێجا، بۆیە ناتوانرێت ئەو بڕە ئاوەی كە هەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بكرێت".
وتیشی"كەمی ئاو كاریگەری زۆری كردووەتەسەر پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق و ئەگەر بەم شێوە بڕوات ئەوا بەشێك لە پاڵێوگەكانی ئاوی خواردنەوە لەكاردەكەون كە ئەوەش رەنگە كارەساتی مرۆیی لێبكەوێتەوە".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەشێك لە میدیا عیراقییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە كە زۆربەی ناوچەكانی بەغدا و بەتایبەت ناوچە میللییەكان و دەوروبەری پایتەخت بەدەست كەمئاوییەوە دەناڵێنن.
ئ پ
بیروڕا

