عیراقی
بەرهەمی كێڵگەی غازی كۆرمۆر زیاتر دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و كۆی گشتی قازانجی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی كۆمپانیاكەی دەستنیشان كردووە كە 171 ملیۆن دۆلارە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە"لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 103 ملیۆن دۆلار پارەی كاشی لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە، جگە لە فرۆشتنی بەرهەمی كێڵگەی كۆرمۆر و بۆ ئەمساڵیش بەبڕی 160 ملیۆن دۆلاری دیكە وەبەرهێنان لە كێڵگەی غازی چەمچەماڵ دەكەن".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە"بەرهەمی ئێستای كێڵگەی غازی كۆرمۆر زیاتر لە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز و 150 تۆن غازی ئێڵ پی جی رۆژانەیە".
كۆمپانیاكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"لە ئەمساڵدا پلانی گەشەپێدانی كێڵگەی غازی چەمچەماڵیان هەیە كە خەرجكردن و وەبەرهێنانی 160 ملیۆن دۆلارە بۆ هەڵكەندنی بیری نوێ و دانانی وێستگەی غاز تا بەرهەمی غازی كێڵگەكە لە ساڵی ئایندەدا بگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا لەڕۆژێكدا كە بەو بڕە دەتوانرێ نزیكەی 500 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنرێت".
ئ پ
بیروڕا

