عیراقی
یەك شەممە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزمونی بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی یەكشەممە ئامێر و كەرەستەكانی وێستگەكانی دەنگدان بەكارخستنی ئەزموونییان بۆ دەكرێت و پرۆسەكە بەشێوەیەكی ئەزمونی تاقیدەكرێتەوە.
سەرچاوەیەك لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند"رۆژی یەك شەممە 10ی ئاب تاقیكردنەوەی ئەزمونی بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی هەڵبژاردن دەكرێت و رێگەش بە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن دەدرێت رووماڵی پرۆسەكە بكەن".
وتیشی"پرۆسەكە بۆ تێستی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و چۆنیەتی دەنگدانی سیستمی نوێی دەنگدانە و لە هەموو عیراق لە یەك كاتدا ئەنجام دەدرێت خودی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە بەغداوە سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات".
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و كۆمیسیۆنیش دەستی بە جێبەجێكردنی رێكار و ئامادەكارییەكان كردووە".
ئ پ
بیروڕا

